|
|
|
|
|
ڕەنگ ١ـ دوێنێ، قژی شێعری ژنێک، پەرێشان و درێژ، لە ئایینی مقەست و لە سەرپۆشی شەوستانی خۆی یاخی بوو. هەر وەک وێنەی بەفرینی بووکێکی بێ بزە، چوارچیوەی قاپەکەی خۆی و شووشەی شەرم و شەرعی شکاند، باڵەکانی رەنگ کراوی خەیاڵی ژن دوێنێ، بە ئاوازی فڕینەوە، قفڵی شێعر و نەنگی سەرپۆشی لێک پساند... بەرز فڕی و نزم هەڵنیشت! کەچی ئەمڕۆ، لە ناو دەستی بێ هەستی حزبە پیاوێکدا قژی هەڵپاچراوی شێعری کورتی ژن دەبینم، شانەی دانکەوتووی ئایدۆلۆژی دایدەهێنێ و خۆی و خولیا و خۆزگەکانی، ڕەنگ کراون! هەتا ئێستاش،لە گەڵ شینی شێعری چاوما چاودەگێڕم نە لە ناو قەفەسی تازەی ئەندێشە و نە لە ژێر سەرپۆشی مودێڕنی ژنەوە دەنگی باڵی وشە و رەنگی قژی شیعری خۆی نابینم!!
2ـ روخساری قەڵەمی سەرشێتی لاوێک،دوێنێ وشەکانی زبر دەدوان، وەک سمێڵی ماکسیم گورکی، شێعرەکانی چڕ و ئاڵۆز، وەک ریشەکەی مارکس ! ئێستاش دەبینم شێعرە شێتی هاتەرانی... لە بیابانی چۆڵەوانی ئەندێشەیدا، وشەی ماندووی ڕەنگ کردوە و بۆ کاخێکی زۆر مودێڕنی ناو دەگەڕێ ...! هەتا ئێستەش چی دەڕوانم نە لە تەزووی پێی ئاویەر، نە لە کسپەی زامی قەندیل نە لە وشەی گەرووی گڕی گیتاریەوە سۆزی رۆح و کسپەی شێعری خۆی نابینم!
3ـ بووکەڵەی خەیاڵی کچێکی سەرتاپا شێعرپۆش چی دەبینم دەستی وشەی بۆ داوێنی ئاسمانە قژی ئاڵۆزی ئەندێشەی، هەمیشە تەمپۆشی تۆزی حیجابە! هەتا ئێستاش هەر نەمزانی گوڵەکانی خولیای دڵی چ ڕەنگێک و سازی نەهێنی ناو گەرووی، چ دەنگێکە! ئەی هاوڕێیان! چەند حەز دەکەم... سیمای شێعر و قژی وشە و تابلۆی بڕوای هەموو کەسێک، تەنیا و تەنیا ڕەنگی خۆی بێ...! |
||
|
|
|
|
|
ڕەنگ ١ـ دوێنێ، قژی شێعری ژنێک، پەرێشان و درێژ، لە ئایینی مقەست و لە سەرپۆشی شەوستانی خۆی یاخی بوو. هەر وەک وێنەی بەفرینی بووکێکی بێ بزە، چوارچیوەی قاپەکەی خۆی و شووشەی شەرم و شەرعی شکاند، باڵەکانی رەنگ کراوی خەیاڵی ژن دوێنێ، بە ئاوازی فڕینەوە، قفڵی شێعر و نەنگی سەرپۆشی لێک پساند... بەرز فڕی و نزم هەڵنیشت! کەچی ئەمڕۆ، لە ناو دەستی بێ هەستی حزبە پیاوێکدا قژی هەڵپاچراوی شێعری کورتی ژن دەبینم، شانەی دانکەوتووی ئایدۆلۆژی دایدەهێنێ و خۆی و خولیا و خۆزگەکانی، ڕەنگ کراون! هەتا ئێستاش،لە گەڵ شینی شێعری چاوما چاودەگێڕم نە لە ناو قەفەسی تازەی ئەندێشە و نە لە ژێر سەرپۆشی مودێڕنی ژنەوە دەنگی باڵی وشە و رەنگی قژی شیعری خۆی نابینم!!
2ـ روخساری قەڵەمی سەرشێتی لاوێک،دوێنێ وشەکانی زبر دەدوان، وەک سمێڵی ماکسیم گورکی، شێعرەکانی چڕ و ئاڵۆز، وەک ریشەکەی مارکس ! ئێستاش دەبینم شێعرە شێتی هاتەرانی... لە بیابانی چۆڵەوانی ئەندێشەیدا، وشەی ماندووی ڕەنگ کردوە و بۆ کاخێکی زۆر مودێڕنی ناو دەگەڕێ ...! هەتا ئێستەش چی دەڕوانم نە لە تەزووی پێی ئاویەر، نە لە کسپەی زامی قەندیل نە لە وشەی گەرووی گڕی گیتاریەوە سۆزی رۆح و کسپەی شێعری خۆی نابینم!
3ـ بووکەڵەی خەیاڵی کچێکی سەرتاپا شێعرپۆش چی دەبینم دەستی وشەی بۆ داوێنی ئاسمانە قژی ئاڵۆزی ئەندێشەی، هەمیشە تەمپۆشی تۆزی حیجابە! هەتا ئێستاش هەر نەمزانی گوڵەکانی خولیای دڵی چ ڕەنگێک و سازی نەهێنی ناو گەرووی، چ دەنگێکە! ئەی هاوڕێیان! چەند حەز دەکەم... سیمای شێعر و قژی وشە و تابلۆی بڕوای هەموو کەسێک، تەنیا و تەنیا ڕەنگی خۆی بێ...! |
||
|
|
|
|
|
..................جەژنانە..................! ئەگەر عیـسا بـهاتـایـە، بە سـەردانی کەژ و باخم لە جێی ئاوی ترێ ڕەشکەم، نەبوو خوێنم لە پەرداخم لە جەژنیدا وەکوو دونیا، بە بادەی عیشق و ئازادی گوڵی خاچی لە سەر سینگم،گڕی سۆزی لە سەر شاخم بەڵام داخم، کوڕانی خاچ لە گەڵ شمشێری هاودینم ! دەبن یەکدەنگ بە مەرگی من، لە ناسۆریان پڕە ناخم بە جەژنانەی برای دینی، کران سوورپۆش مناڵی کورد لە دەرسیم تا بە قەندیلم، هەڵەبجەم تا بە شرناخم |
||
|
|
|
|
|
کۆنه‌ماڵێک ، له ماڵی من وێرانه‌تر، به‌ش کراوتر کوڕان وکچانی له مناڵی من ده‌رکراوتر، به‌ش خوراوتر ئاواره‌یی له‌به‌ریاندا و خولیایه‌کیش له‌سه‌ریاندا به ناچاری کاتێک له ئاو په‌ڕینه‌وه، له کۆشی سه‌وزی ئه‌ندێشه و له سێبه‌ری ئازادی‌دا وچانیان گرت و مانه‌وه پاش ساڵانێک خه‌م به کۆڵی به‌شاباڵی ئه‌قڵییه‌تی "سپینۆزا" و به تیشکی ئه‌ندێشه‌ی "ئه‌نشتاین" و به شانی کتێبه‌کانی "فرۆید"ه‌وه ده‌ست به ئاڵای وڵاتێکی کامه‌رانی گه‌ڕانه‌وه *** منداڵی من ئاواره‌یی له سه‌ریاندا به بێ خولیا به گه‌میه‌ی شکاوی نیشتمان و به شاباڵی خوێناوڵی شه‌هیدان و به باڵۆنی پڕ ئیدیعا کاتێک له ئاو په‌ڕینه‌وه ، هه‌ندێکی که‌م سه‌وز بوون و گه‌شانه‌وه هه‌ندێکی زۆر له سێبه‌ری مه‌ستی باڕدا و له کۆشی چاو سه‌وزی کچاندا و له ئاهه‌نگی ره‌نگاوڕه‌نگی دیسکۆکاندا وچانیان گرت و مانه‌وه... پاش چه‌ند ساڵێک ، هه‌ندێک ون و هه‌ندێکیتر وه‌ک به‌سته‌نی ده‌می هاوین توانه‌وه هه‌ندێکی کەم بێ پێناسه ، به جانتای ره‌نگینی خاڵی و به‌کلیپێکی بێ گیان و به سه‌گێکی کوڵکنه‌وه گه‌ڕانه‌وه. |
||
|
|
|
|
|
ئاوی گەنداو و کورسی دەسەڵات
ئاوی گەنداو و کورسی دەسەڵات هێند نەجووڵاون کـرم تێی داون دیواری پۆڵا و تەختی تابۆکان بن بۆش و ڕووخەک، شووشەی شکاون
کام پاشای جیهان، کام دەسەڵاتدار بۆ خەڵک و مێژوو بەرچاوترێکن بزنەکەی گاندی و کەرەکەی نالی سەد هێندەی ئەوان خۆشناوترێکن
|
||
|
|
|
|
|
لەو کاتەوە
فریشتەی بەفرینی ئازادی لە ئێوارەی سینگی بەفرینی ئاویەردا ئاوا بووە هەموو ڕۆژێ دوو کۆتری شین بە گەردنی داڕووشاوی سپیدارا وشک دەبن ! |
||
|
|
|
|
|
ئاره‌زووی دیدار... شێعره‌كانم وه‌ك منـاڵی دووره دایك دڵ به‌زار ئـاگری ئامێزی تۆیه وا به‌تاسـه و بێ قه‌رار من وشه‌ی سه‌برم نه‌ماوه شێعری ئه‌شكم رشتووه ئاره‌زووی دیداری یارم مه‌رگی دووریم چه‌شتووه ده‌رفه‌ته ئه‌م ژینه‌كورته با ده‌مێ بێ خه‌م بژین تاونه‌تاوێ ده‌س له‌گه‌رد‌ن ده‌م له‌ناوی ده‌م بژین **** گه‌لێ دڵمه‌ست و وشیارم به پێکێکی خه‌می تۆ حه‌زوجوانی ده‌به‌خشێ پێم چه‌مان وپه‌رچه‌می تۆ دڵی ساوام قه‌راری لا بڕاوه هه‌ر ده‌گریه‌ت ده‌مێ ئارام ده‌بێ تا ده‌م ده‌نێمه نێو ده‌می تۆ بۆ... مه‌ستی باده‌ی چاوی تۆم و سازی رۆحم پڕنه‌وات نابێ ژینم گه‌ر نه‌بینم سێبه‌ری کۆشی سه‌فات یاده‌کانت بۆ هه‌میشه ده‌نگی سازی ئه‌م دڵه‌ن رازی ئه‌شقی تۆیه شاده شاعیرێکی بێ نه‌وات **** بۆ مامۆستایه‌ک... تۆ به بیرت وه‌ک هه‌تاوی، جه‌نگی سامناکی ده‌که‌ی بانگه‌وازی خوێنده‌واری و ئه‌شق و دڵ‌پاکی ده‌که‌ی مۆمی شه‌و تاوێک ده‌سووتێ، پاش ئه‌وه ده‌توێته‌وه تۆ هه‌زران مۆمی کۆمه‌ڵ، فێری رووناکی ده‌که‌ی. |
||
|
|
|
|
|
تابۆ مه‌یدانێکی گه‌وره‌ی نێو شار له مێژ بوو تانه که‌وتبوه چاوی په‌یکه‌ره‌یه‌ک له سه‌رچاوی مه‌یدان و خه‌ڵک تابۆیه‌کی هه‌میشه بوو. گه‌وره‌کان هه‌رچی ده‌یاندی، دووکه‌ڵی نزا له ناخی سینه‌ی سووتاویانه‌وه بۆ باڵای په‌یکه‌ر هه‌ڵده‌کشایه سه‌ر. زۆربه‌ی منداڵان به تاپۆی شار و تابۆی کتێبیان بزه‌ی تیتاڵی ده‌نیشته لێویان. ڕۆژێک شووشه‌ی ترس له ناو ده‌ستی ترسۆکی خه‌ڵک که‌وته به‌رپێ و په‌راش په‌راش. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه به چه‌پڵه‌وه په‌یکه‌ره‌یان له ناو چاوی مه‌یدان هه‌ڵكه‌ند بۆ به‌یانی، خه‌ڵک و چه‌پڵه په‌یکه‌رێ تریان له‌و جێگه دانا چون ریشه‌ی بیری تابۆ و په‌یکه‌ره چه‌که‌ره‌ی مابوو له ناو سه‌ریانا. 12/2/89
|
||
|
|
|
|
|
له تاراوگه
له تاراوگه‌ی ژیانی بێ به‌هارم له ناو خورپه‌ی ده‌رونی پڕ زگارم به یادی تۆ ده‌ژی کانی دڵی من ئه‌تۆی خوێنی چه‌مانی نێو ده‌مارم ده‌م ئێواران که تارای تار ده‌بێ شار خه‌م و تاسه‌ی ئه‌وینم دێته هاوار له گه‌ڵ سازم ده‌ڕێژم ئه‌شکی رازم ده‌که‌م زارت ده‌که‌م زارت ده‌که‌م زار وه‌ره تۆ ئه‌ی هه‌ناسه‌ی ئاگرینم هه‌تا که‌ی ژوانی دیدارت نه‌بینم وه‌ره با ده‌ست له مل ئاواتی تۆ بم مه‌رگ خۆشه له سای داری ئه‌وینم
|
||
|
|
|
|
|
زه‌نگی بیر
ساڵگارێکی وشکارۆیه له گوڵخانه‌ی خه‌زانپۆشی فێرگه‌کاندا بۆ شکۆفه‌ی دره‌ختی بیری منداڵان سینگم کردوه به باخێک و شێعرم به خاک، وشه‌م هه‌تاو، چاوم به هه‌ور... ساڵاوێکه له‌م هه‌رێمه بێ بزه‌دا دڵۆپ دڵۆپ ده‌بارێم و باخی ئاواتم چاوه‌ڕێ، تا منداڵان له مێشکی وه‌رزێکی وشکا، شه‌تڵی ئه‌ندێشه بچێنن. که‌چی له ده‌فته‌ری منداڵانی ڕۆژدا، له پۆلی پڕده‌نگی مانگدا و له فێرگه‌ی 365 که‌سی ساڵدا وه‌رزی نمره، هه‌موو بیستی درۆ ئه‌گرێ درۆ! داری وانه، هه‌رزه بیری دڕوو ئه‌گرێ دڕوو! *** ئێستا هاتووم، شه‌پۆلی ناو زه‌نگی بیرتان بشڵه‌قێنم به‌سته‌ڵه‌کی زمانی ترستان داگرسێنم، به شێعره‌برووسکه‌ی بێده‌نگی. هاتووم چه‌پکێ وانه‌ی تازه بچنم بیده‌م له‌به‌ر ئێخه‌ی هه‌رێمی پاوانی رێتان به باوه‌شێ به‌ڵێنه‌وه هاتووم گه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دڵتان واکه‌ن بۆ تیرێژی وانه‌ی تازه‌م گه‌ر ئه‌مجاره قژی شێواوی باوه‌ڕتان، به‌ڕۆنی ئه‌م وانه تازه‌م مشتوماڵ ده‌ن، به‌ڵێن ئه‌ده‌م ئه‌وه‌ی وانه‌ی موقه‌دده‌سه ، ئه‌وه‌ی تابۆ و هه‌رچی وشه‌ی موقه‌دده‌سه ، هه‌رچی ڕۆژ و هه‌رچی مانگ و هه‌رچی ئایدیا و ئه‌وه‌ی حیزبی موقه‌دده‌سه... هه‌موو یه‌کجێ خڕکه‌مه‌وه، بیکه‌م به تۆپێکی حه‌وت ره‌نگیله و بیخه‌مه ناو زه‌وی فووتباڵی منداڵان... |
||
|
|
|
|
|
فستیواڵ له فستیواڵی دره‌خت و شێعر و باراندا له باخچه‌ی ره‌نگاوره‌نگی گۆڤاراندا ئامێزی هه‌ر گوڵێک و سه‌ر شانی هه‌ر دره‌ختێک، هه‌وری خولیای شاعیرێکی له سه‌ردایه و له ناو برووسکه‌ی شێعره‌وه‌و بۆ ناو خه‌ونی شه‌قامی بێده‌نگی ئازادی بۆ زه‌ینی ژاکاوی باخچه‌کان و وشکه‌ساتی لێوی جیهان رێژنه‌ی چه‌پڵه و خه‌نده‌ی شێعر و ماچی شوعار ده‌بارێنن... به‌ڵام کاتێ، ته‌زووی ته‌رزه و با شێتۆکه‌ی زستان بێت و به شه‌پڵاخه ماچی سوورکات له سه‌ر گۆنا و گوێی دارستان چنگی زریان ئێخه‌ی پارکی ئازادی دابدڕێ، ئیتر ئه‌وده‌م رێژنه‌ی چه‌پڵه و گرمه‌ی ئایدیا و قاقای شێعری بن سێبه‌ران یه‌که یه‌که هه‌ڵده‌وه‌رێ و فیڕۆ ده‌چێ ئیتر ده‌می پڕهاواری میکرۆفۆن و زرمه‌ی شێعر و گرمه‌ی شوعار له گۆ ده‌چێ. |
||
|
|
|
|
|
(بۆخانمێکی دوور وڵات که"سه‌یران و ئه‌سرینی"کچێ له بومبارانی شاری سنه له‌ده‌ست دابوو.) گه‌ڵارێزان گه‌ڵارێزانی ژینه کزه‌ی زام و گڕه‌ی باخی ئه‌وینه گه‌ڵارێزان وه‌راندی نۆ گوڵی من خه‌می بارانده نێو باخچه‌ی دڵی من به‌هار سه‌یرانی نێو باخ و گوڵانه که‌چی "سه‌یرانی" من داخی دڵانه گوڵی په‌روه‌رده‌که‌ی ناخی به هه‌ستم به ناکامی چ زوو ده‌رچووی له ده‌ستم گوڵم گه‌رچی له من ئه‌مڕۆ که دووری له چاومای هاو ده‌می "فرمێسکی" سووری ده‌سووتێم و ده‌برژێـم و ده‌ناڵم دڵی نه‌ی کون کونه ئه‌مڕۆ به حاڵـم ئه‌زیزانی وڵاتی ئه‌شک و تاسه‌م له‌گه‌ڵتانم هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌م شه‌و و ڕۆژ مۆمی له‌ش ده‌گری به سووتان هه‌ناسه‌م ئاویه‌ر ده‌گرێ له دووتان. |
||
|
|
|
|
|
روانین له په‌نجه‌ره‌ی تی ڤییه‌وه، ژنێک ده‌بێ به میوانمان له بینین‌دا، دیاری باڵای دابه‌ش ده‌بێ له چاومانا زه‌ینی کامێرای چاوی ژن، پڕی ده‌بێ له بڵاڵووکی گواره‌که‌ی و له ده‌نکه ترێی ملوانکه و له گوڵباخی بلووزه‌که‌ی. قامکه‌ی شانه‌ی خه‌یاڵی کچ وه‌رده‌بێته داهێنان و ناو مودێلی قژه‌کانی. دووربینه‌که‌ی رواڵه‌ت بینی چاوی کوڕیش، زووم ده‌بێته سیمای جوانی و له چاوانیدا ون ده‌بێ. به‌ڵام بۆ من، هه‌نگی جوانی وته‌کانی بۆ ناو خانه چۆڵه‌کانی ناخم ده‌فڕێ و شانه‌ی هه‌نگوین هه‌ڵده‌به‌ستێ و شیرین ترین دیاری فکری بۆ من ده‌بێ 17/3/89 سنه |
||
|
|
|
|
|
وه‌رگێڕانی شێعرێکی مه‌وله‌وی (بشنو از نی چون حکایت می کند...) گوێده بۆ نه‌ی چۆن سکاڵا‌و زارئه‌کا شیــنی دووری و دابــڕانی یـــار ئه‌کا تـا له نه‌یـــــزار دابـــڕاوه ژیــنی من چه‌نده ناڵان مێرو ژن به شینی من کـــوا دڵێــکی دابــڕاوی پــــڕ شـه‌قــار تــا بـڕێـژم ده‌ردی دووری تـاسـه‌بـار کێ له بنج و ماکی خۆی جیا بێته‌وه ڕۆژێ هه‌ردێ زێـده‌که‌ی بگرێـته‌وه بۆ هه‌مووکه‌س دام له ناڵه‌ی پڕبه زار یـــاری شــــادان تـا پـــه‌رێـشان و زگـار رێی گومانـه گـه‌ر ده‌بن به یـاری من تێنه‌گه‌یون که‌س له رازی کاری من راز و ناڵه‌ی من یه‌که گه‌ر تێی بگه‌ن چـاو و گوێ هـه‌ر نـاتـوانـن پێـی بگه‌ن گیان و له‌ش بۆ یه‌ک دیار و تێکه‌ڵاو بۆی نییه‌که‌س دیتنی گیان هێزی چـاو ئـاگرێـکه سـۆزی نـه‌ی، پێـت بـا نـه‌بێ له‌م گڕه‌ی هه‌رکه‌س نه‌بێ خۆی با نه‌بێ ئـاگری ئیشقه که سـۆزی کـه‌وته نـه‌ی تیـنی ئیـشقه ئــاگـری خستـۆتـه مـه‌ی نــه‌ی هــه‌ڤـاڵـ‌ه‌کـێ لـه یــاری دابـــڕا پـ‌ـــه‌رده‌کــانـی، پــه‌رده‌مــانــی لا دڕا کێ ده‌زانێ ده‌رد وده‌رمان چه‌شنی نه‌ی هاوده‌م و هـۆگر له‌گه‌ڵمان چه‌شنی نه‌ی باسی رێگه‌ی پڕله خوێن و ده‌رد ئه‌کا باسی مه‌جنـوون ئاشـقی چۆڵـگه‌رد ئه‌کا رازداری ده‌رده تــــه‌نــیــــا ده‌رده‌دار گوێ نه‌بێ هیچ که‌س نییه کڕیاری زار پڕله حه‌سره‌ت لێم به‌سه‌ر چوو ڕۆژگار ڕۆژگــــاری ســـــۆزبـــاری پــڕ جــه‌خـــار ژین به سه‌رچوو با به‌سه‌رچێ نیمه باک تــۆ بمێـنـه یـاره‌که‌ی بـێ گــه‌ردی تـاک بــێـجـگه مـاسی کـێ لـه ئـاو پـاراو ده‌بـێ کـــێ لــه ئیـشقا بـێ بــه‌ره دامــاو ده‌بـێ چی ده‌گا لـه‌م بیری خاراو کاڵ و خاو بــــا وتـــارم بێـتــه کــۆتــایـی و تــه‌واو |
||
|
|
|
|
|
خۆزگه ده‌كرا و پێی خه‌یاڵی خۆم ده‌به‌ست باڵی بشكێ و چیدی نه‌فڕێ دووره ده‌سـت ڕۆژ و شه‌و دێ، من له‌جه‌سته‌ی خۆم جیام هه‌ر كه‌وی نابێ خه‌یاڵی ئه‌شقیام داوی خـاوی ژینـی دیلیم نایگـرێ دڵ ده‌تۆقێ گه‌ر قه‌فه‌س بێ و ڕایگرێ ده‌مفڕێنێ بـۆ ژوانگـه‌ی كـۆنـه یار بـۆ هـه‌واری ئه‌شقـبـار و ئه‌شكـبـار مۆمی تاسه‌م داده‌گرسێن سه‌ر له نـۆ كۆنـه زامی یاده‌كانم دێنـه ســـۆ تازه‌سازێ بووم له خۆزگه و رازی دڵ كه‌س نه‌بـوو لێم تێبـگا ئاوازی دڵ نۆته‌كانم ئه‌شك و ژانی پڕ جه‌خـار بووم به كایه‌ی ده‌ستی په‌ستی ڕۆژگار خۆزگه‌كانم بوو به به‌فری به‌ر هه‌تاو خه‌ونه‌كانم كه‌وته گـۆمی شینی چاو بووم به سوتووی شێعره‌ساتی ده‌ردی خۆم گـڕ ده‌چێژم گـڕ ده‌بێژم چه‌شنـی مـۆم سـاڵـه‌هایه گڕگڕانیه ســۆزی دڵ ئه‌شق و شێعر و خۆم ده‌سووتین وه‌ك سكڵ نه‌مدی یارێ تێم بگا چیم چه‌شتـووه چه‌نده زووخی نامورادیم ڕشتــووه گوێگرانی شینی شێعرم گوێ گـران شه‌وگه‌ڕانی بووكی هه‌ستم بێ چران ره‌مزی ئه‌شقه سووتن و گریانی نه‌ی بێدڵان كه‌ی تێده‌گه‌ن له زمانی نه‌ی؟ ئێسته ئیتر نـامـه‌وێ ژینـی درۆ تێك ده‌ده‌م ته‌لبه‌ند و په‌رژینی درۆ هه‌ستی تینووم چۆن ده‌ژی لای وشكه‌چۆم روو له زه‌ریای ئه‌شقی تازه‌ی دڵ ده‌ڕۆم ورده مـاسی شێعره‌كانـم ئـاگـرن مه‌ستی ده‌ریان بۆ گه‌ناو خۆ ناگرن خه‌ونی ئه‌شقی پڕ شه‌پۆلی وه‌ك زرێ ده‌ست له رۆحی سه‌ركه‌شم هه‌ڵناگرێ بۆیه دایم باڵی خولیام نـاخه‌وێ چه‌شنی منداڵ سه‌د بیانووی لێم ده‌وێ ده‌مـفڕێنێ بـۆ ژوانـگه‌ی تازه‌یار تـازه یار و کۆنه یاریش نـادیار... |
||